ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەبیل مەرسوومی: ئەندامانی پەرلەمانی عێراق مووچەیان بە زیادكراوی وەرگرت

 

ئابووریناسێكی عێراقی رای دەگەیەنێت، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مووچەی ئەم مانگەیان بە زیادكراوی وەرگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئەیلوولی 2024، نەبیل مەرسوومی، ئابووریناسی ناسراوی عێراق ئاشكرای كرد، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مووچەی مانگی ئابیان بە زیادكراوی وەرگرتووە.

بە توانجیشەوە دەڵێت: ”مووچە زیادكراوەكانیان وەرگرت تاوەكوو بتوانن بە شێوەیەكی باشتر خزمەتی خەڵك بكەن، هیچ خزمەتێك بێ بەرامبەر نییە.“

پێشتر لە 7ی مانگی رابردوو، دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە كە پەرلەمانی عێراق دەنگی داوە لەسەر بڕیارێكی تایبەت بە زیادكردنی مووچەی ئەندامانی بە ڕێژەی 30% ئەمەش كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە.

لە بەرامبەر كاردانەوەكانی خەڵكدا دژی بڕیارەكە، محەمەد عەنووز، ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بانگەشەی ئەوەی كرد كە ئەو دەنگۆیانەی باس لە زیادبوونی مووچە و دەرماڵەكانیان دەكەن، راست نین.

هەر لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا بانگەشەی ئەوەی كرد كە مووچەی پەرلەمانتاران زیاد نەكراوە و وەك خۆی ماوەتەوە و تەنانەت هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵاشی لە دژی ئەوانە كرد كە باسی زیادكردنی مووچەی پەرلەمانتاران دەكەن.

شایەنی باسە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 40 رۆژە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ناردووە بۆ بەغدا، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تا ئێستا مووچەی مانگی حەوت و هەشتی بە تەواوی نەناردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینتەر میلان نیازی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مان سیتی هەیە

یاسین

جامی یۆرۆ.. ڕۆمانیا و بەلجیکا بەبێ بردنەوە گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

یاسین

شاندێکی سووری سەردانی تورکیا دەکات

یاسین