zagros news agency

جەنگی ئینتەر و بایرن لە میلانۆ دەبێت

 

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا،یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لەنێو یاریگای ” جۆزێپی میازا”ی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەکات و هەردوولا شەڕی گەشتن دەکەن بۆ قناغی داهاتوو.

لە یاری چووندا،کە لەنێو یاریگای ئالیانز ئەرینای تایبەت بە یانەی بایرن میونخ بەڕێوە چوو،ئینتەر هەمووانی شۆک کرد و توانی یاریەکە لە بایرن بباتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک و بایرن میونخی توشی شکستێکی قورس کرد.

بۆ یاریەکەی ئەمشەویان هەردوو تیپ بە ئامادەکاری تەواوەوە ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و بایرن میونخ بۆ گەیشتنی بە قۆناغی داهاتوو دەبێ یاریەکە بە جیاوازی دوو گۆڵ بباتەوە و ئینتەر میلانیش بردنەوە و یەکسان بوون دەیباتە قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندامانی سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەخنەی توند لە بوونی هێزی کۆریای باکوور لە ڕووسیا دەکەن

سەڵاح

یانەیەکی گەورە نزیکە لە گواستنەوەی ئیندریک

یاسین

حکومەتی عێراق 10 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی نارد

سەڵاح