zagros news agency

تورکیا: شه‌ش چەکدارای پەکەکەمان لە سنووری هەرێمی کوردستان کوشت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی شەش چەکداری پەکەکەی لە سنووری هەرێمی کوردستان راگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ت ئاشکرایکرد، لە هەڵمەتێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی خواکوڕک و لە بەردەوامی هەڵمەتەکانی چڕنوک قوفڵ، شەش چەکداری پەکەکەیان کوشتووە.

ڕاگەیەندراوەکە دوای ئەوە دێت شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی ڕایگەیاندبوو، هەڵمەتێکی ئاسمانی لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆ سەر شاخەکانی مەتین، گارە، خواکوڕک، قەندیل، ئاسۆس و ناوچەی زاب کراو و 20 خاڵ بۆمباباران کراون. باس لەوەشکرابوو، پێشبینی دەکرێت لە خاڵەکاندا ژمارەیەک بەرپرسی پلەباڵای پەکەکە کوژرابن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هه‌شت سەنتەرەوە چارەسەری تووشبووانی ئۆتیزم دەکات

سەڵاح

پاکستان… كه‌سێكی کریستیانی لەسەر ئاینی دەکوژرێت

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح