zagros news agency

سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە وەزیری بازرگانیی عێراق دەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە وەزیری بازرگانیی عێراق كرد و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/9/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئەسیر داود ئەلغرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق كرد، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاریکاری نێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرایەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی حكوومەت و وەزیری بازرگانیی عێراق هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و گەشەپێدانی ئابووری بە لەبەرچاوگرتن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بە پێویستیی پێشکەشکردنی ئاسانکاریی بۆ کەرتی تایبەت کرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارای خۆی لە بنیاتنان و بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووریدا بگێڕێت.

ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری وەزاریی عێراق کە بڕیارە بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆسێیە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەردوولا لەم ڕۆژانە لە هەولێر بکرێت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

سەڵاح

موچە دێت یان نایات ؟ قسەیەکیش لەسەر گوتەکانی برایانی یەکگرتوو …

یاسین

كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌

سەڵاح