zagros news agency

ئایا جگەرەکێشان، چەوری ورگ زیاد دەکات

جگە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر سییەکان و قورگ و ئەندامەکانی دیکەی جەستە، توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کاریگەرییە نەرێنییەکانی جگەرەکێشان دەخاتەڕوو کە پەیوەندیی بە زیادبوونی چەوری ورگەوە هەیە.

وەک لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەدا دەرکەوتووە، ساڵانە لە ئەڵمانیا، نزیکەی ١٤٣ هەزار کەس لەئەنجامی جگەرەکێشان گیان لەدەست دەدەن، بەڵام زۆر کەس ترسیان لەوە هەیە ئەگەر واز لە جگەرەکێشان بهێنن کێشیان زیاد دەکات، چونکە پێشتر وا بیردەکرایەوە جگەرەکێشان یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نیکۆتین ئارەزووی خواردن سەرکوت دەکات.

بەڵام لەم دواییانەدا توێژینەوەیەکی نوێ دەریخست کە جگەرەکێشان یارمەتیدەر نییە بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵکو بە پێچەوانەوە چەوری ورگ زیاد دەکات، تەنانەت

ئەو کەسانەش کە لە دەرەوە ئاسایی دەردەکەون، ڕەنگە بڕێکی مەترسیدار جەوری لە ناوپۆشی جەستەیاندا هەبێت، بەپێی ئەوەی لە وەشانی ئەڵمانی ماڵپەڕی MSNدا هاتووە.

توێژەران دەڵێن؛ چەوری ناوپۆشی لەش مەترسیدارە چونکە هەندێک جار دەتوانێت ببێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنەکانی هەوکردن و پەیوەندی بە چەندین نەخۆشی مەترسیدارەوە هەیە، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە، هەروەها جۆری دووەمی شەکرە.

بەزۆری چەوری ورگ نزیکەی لەسەدا ١٠ کێشی جەستە پێکدەهێنێت، ئەگەر ڕێژەکەی لەوە زیاتر بێت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زیاد دەکات، بەپێی ئەوەی لە ماڵپەڕی “بەرلینر مۆرگن پۆست”دا هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینه‌وه‌یه‌ك: ڕاهێنانی مێشک مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی له‌بیرچوونەوە كه‌مده‌كاته‌وه‌

lana

وەزیری تەندروستی: دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

lana

نیشانەکانی کەمی زینک لە لەشدا

lana