zagros news agency

کێ پاڵپشتیی ڕۆدری کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مانستی بکات

ڕۆدری یاریزانی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی ئەو ئامۆژگاریەی ئاشکرا کرد کە سێرجیۆ بوسکێتس ئەفسانەی بەرشەلۆنە پێی دابوو کاتێک پەیوەندی بە مانسیتی و گواردیۆلاوە کرد.

 

ڕۆدری لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: کاتێک دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا بچمە سیتی، ئەوە خەونێک بوو کە هاتەدی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش قبوڵکردنی گواستنەوەکە لەگەڵ بوسکێتس قسەم کرد، ئەویش دڵنیای کردمەوە: (پیپ دەتکاتە یاریزانێکی باشتر. بەڵام هەرگیز واز لە فشارخستنە سەرت ناهێنێت بۆ باشتربوون)”.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سێرجیۆ هەمان ڕۆڵی پیپ گێڕا، و چەندین دەستکەوتی نایابی بەدەستهێنا، بۆیە متمانەم بە قسەکانی هەبوو، ئەو بە تەواوی ڕاستی دەکرد.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ من شتە تایبەتەکەی پیپ ئەوەیە کە هەمیشە هەنگاوێک بەرەو پێشەوە دەنێت پێش ئەوەی جیهانی دەوروبەری گەشە بکات.

 

جەختیشی کردەوە: گواردیۆلا هەرگیز ڕازی نییە لە هێشتنەوەی شتەکان وەک خۆی،

لە کۆتاییدا وتی: ناتوانیت چوار نازناوی پرێمەرلیگی ئینگلیزی لەسەریەک بەدەستبهێنیت لەکاتێکدا ئاستت وەک خۆی بێت و بەرەو پێش بچی.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەماس ئافرەتێکی فەڵەستینی و دوو منداڵەکەی بە مووشەکی ئاڕ پی جی کوشت

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح

کۆمپانیای Meta خزمەتگوزاریەکی دیکە زیاد دەکات

یاسین