zagros news agency

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا و بریتانیا دەڵێن جیهان لە ژێر هەڕەشەی جۆراوجۆر دایە

 

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا و بەریتانیا هۆشداریی دەدەن، جیهان لەدوای شەڕی ساردەوە هێندەی ئێستا لەژێر هەڕەشەی جۆراوجۆردا نەبووە.

“تیم بێرنز” بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو بە سی ئای ئەی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا بەریتانیاییەکەی ڕایگەیاند، پێویستە هاوپەیمانان لە تەنیشت یەکتر بمێننەوە، چونکە جیهان لەدوای شەڕی ساردەوە هێندەی ئێستا لەژێر مەترسی هەڕەشەی جۆراوجۆردا نەبووە.

تیم بێرنز دەشڵێت؛ سەرچاوەی هەڕەشەکان لە رووسیا و چین و تەنانەت رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشەوەن.

جەخت لەوەش دەکاتەوە؛ لەگەڵ میسری و قەتەرییەکان لە کارکردن بۆ هێنانەکایەی ئاگربەست لەغەززە بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا

سەڵاح

‎کەشناسی:بارانی بەخوڕ و تەزرە و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ڕێدایە

گوران

عێراق ستراتیژێکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت پەسەند دەکات

یاسین