zagros news agency

نرخی نان لە پایتەختی ئێران لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٦٪ گران کرا

 

فاتیمە سەرۆکی سەندیکای نانەواخانە‌کانی تاران دەڵێت، بڕیاری گرانکردنی نان لەسەر ڕەزامەندیی وەزارەتی نێوخۆ جێبەجێ کراوە.

فاتیمە نەزەری گوتی: نرخی یەک نانی فڕن ٣٩٪، نرخی یەک نانی بەڕبەڕی ٤٠٪ و نرخی یەک نانی سەنگەکیی سادە ٦٦٪ گران بووە.

پێشتر محەمەد جەلال، ڕاوێژکاری وەزیری دارایی و گوتەبێژی پرۆژەی ئامانجدارکردنی پشتیوانیی حکوومی بۆ ئارد و نان لە کابینەی پێشووی حکوومەتی ئێران ڕایگەیاندبوو، تێچووی نانەواخانەکان زیاد بووە و پێویستە پێداچوونەوە بە نرخی ناندا بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاکستان زیاتر لە هەزار قوتابخانەی ئایینی لە کشمیر داخست

سەڵاح

بەرپرسێکی باڵای نووسینگەی ناتانیاهوو دەستبەسەر کرا

یاسین

بەرپرسانی ئەمریکا : لە ئێستادا ترەمپ لایەنگیری کۆتای هێنان بە جەنگ دەکات

گوران