zagros news agency

نەیشینزلیگ..فەرەنسا هاندەرانی ئاشتکردەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی دووەمی نەیشینزلیگ و لە یاریێکی بەهێزدا، هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و بەلجیکا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لەئەنجامدا هەڵبژاردەی فەرەنسا توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە بەلجیکا بهێنێت.

 

لە گێمی یەکەمدا یاریێکی ئاست مامناوەند بینرا، هەردوو هەڵبژاردە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان تا لە خولەکی 29دا کولو موانی تۆڕی گۆڵی بەلجیکای هەژاند و گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد،

دوای ئەوە چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، یارییەکە هەر لەو ئاستە مایەوە بەڵام لە هێرشێکدا و بە ئاسیستێکی کانتێ، عوسمان دێمبلێ توانی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ ئەوەی گۆڵی تر تۆماربکەن، بەڵام یارییەکە هەر بەو شێوەیە مایەوە و کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، کەڵەشێرەکانی فەرەنسا یەکەم سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و شانبەشانی بەلجیکا خاوەن سێ خاڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک ترەمپ ئێوارە خوانێک بۆ بەخێرهێنانی سەرۆکی حکومەت لە واشنتن سازکرا

یاسین

له‌ كه‌ناڵی ئینگلیز دوو کۆچبەر گیانیان له‌ ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ رزگاركران

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رو لە بەرزبونەوەیە

سەڵاح