دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە پارێزگای کەربەلا، دەستی بەسەر بڕێکی زۆر دراوی ساختەدا گرتووە و خاوەنەکانیشی دەستگیر کران.
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان کردەوە، ” دوو تۆمەتبار لەناو ئۆتۆمبێلێک بوون کە پارەیەکی زۆری عێراقی ساختەیان پێبووە لە دەرەوە هێناوە تاوەکو لە کەربەلا بیفرۆشنەوە.
هەواڵگری ئاماژەی بەوەش کرد، “دەستبەجێ تیمێکی هەواڵگری پێکهێنرا و بەدواداچوونێکی مەیدانیان کرد، دواتر توانرا تۆمەتباران دەستگیر بکرێن و بڕی پارەی بەردەستیان پارەی ناو ئۆتۆمبێلێکەش دەستیان بەسەردا گیرا.
ڕاشیگەیاندووە، “کاتێک لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە، بەڕوونی دانیان بەوەدا ناوە کە پێشتر زانیارییان لەسەر ئەو بڕە پارە ساختەیە هەبووە و هەوڵیانداوە لەناو پارێزگای کەربەلادا بڵاوبکەنەوە”، گوتیشی: “تۆمەتباران ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کارا کراون بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان”.