zagros news agency

لە کەربەلا دەست بەسەر بڕێکی زۆری پارەی ساختە دا گیرا

 

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە پارێزگای کەربەلا، دەستی بەسەر بڕێکی زۆر دراوی ساختەدا گرتووە و خاوەنەکانیشی دەستگیر کران.

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان کردەوە، ” دوو تۆمەتبار لەناو  ئۆتۆمبێلێک بوون کە پارەیەکی زۆری عێراقی ساختەیان پێبووە لە دەرەوە هێناوە تاوەکو لە کەربەلا بیفرۆشنەوە.

هەواڵگری ئاماژەی بەوەش کرد، “دەستبەجێ تیمێکی هەواڵگری پێکهێنرا و بەدواداچوونێکی مەیدانیان کرد، دواتر توانرا تۆمەتباران دەستگیر بکرێن و بڕی پارەی بەردەستیان پارەی ناو ئۆتۆمبێلێکەش دەستیان بەسەردا گیرا.

ڕاشیگەیاندووە، “کاتێک لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە، بەڕوونی دانیان بەوەدا ناوە کە پێشتر زانیارییان لەسەر ئەو بڕە پارە ساختەیە هەبووە و هەوڵیانداوە لەناو پارێزگای کەربەلادا بڵاوبکەنەوە”، گوتیشی: “تۆمەتباران ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کارا کراون بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسیا مەغدید: بۆ دواڕۆژێکی باشتر و پاراستنی کوردستان دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بەندەن

دڵشاد

زیاتر لە ١٦ ملیۆن کەس لە سووریا پێویستیان بە یارمەتی مرۆییە

یاسین

بەغدا.. پارێزەرێک بە کوژرای لە نووسینگەکەی خۆی دۆزرایەوە

سەڵاح