ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنقەرە … سەرۆکی میت لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حەماس کۆبوویەوە

 

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) ئیبراهیم کاڵن لە ئەنقەرە دوایین پەرەسەندنەکان لەبارەی دانوستانەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلی لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حەماس گفتوگۆ کرد.

بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە دەست کەوتووە، لە دیداری نێوان سەرۆکی میت ئیبراهیم کاڵن لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، دوایین پەرەسەندنەکان لە دانوستانەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل و ئاڵوگۆڕی دیلەکان تاوتوێ کراوە.

لە دیدارەکەدا کە باس لەو دۆخە مرۆییە کرا کە لە غەززە هەیە و پێویستی دابینکردنی ئاگربەستێکی بەردەوام و هەنگاوەکان بۆ گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ ناوچەکە گفتوگۆی لەسەر کرا، هەڵوێستی ئەرێنی و بونیادنەرانەی حەماس بە بەرز زانرا و جەخت لەوە کرایەوە کە ئەو پێشنیاز و دەقەی کە لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە پێشتیوانی لێکرابوو، مەرجە نوێیەکانی ئیسرائیل بووەتە هۆی کۆسپ لەبەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا لەسەرەتای قۆناغەکەوە بە مەبەستی گەیشتن بە ئاگربەست بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو لایەنەکان پەیوەندیدارەکان.

میت لەم ماوەیە بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییەکەی گرنگ، لە دیپلۆماسییەکی چڕ و بەردەوامدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حەماس و هەروەها وڵاتان و لەسەرووی هەموویانەوە ئیسرائیل، میسر، قەتەر و ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دژەتیرۆری كوردستان: له‌ سه‌ید سادق به‌ هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركی چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌ كوژران

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، بەردی بناخەی بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ دادەنێت

یاسین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان بۆ چەند پرسێک دێتە بەغدا

یاسین