zagros news agency

پێدانی موڵەت بۆ پەروەردە کردنی مریشک و بەرهەم‌هێنانی هیلکە ڕاگیرا

 

وەزارەتی کشت و کاڵی هەرێمی کوردستان پێدانی موڵەتی پەروەردەی مریشک و بەرهەم‌هێنانی هێلکەی ڕاگرت.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان هە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشت‌وکاڵی هەرێمەوە ، بڕیاردرا پێدانی مۆڵەت بۆ دروستکردن و فراوانکردنی پڕۆژەکانی بەخێوکردنی مریشک بەرهەمهێنانی هێلکە ڕابگیرێت.

هۆی ئەم بڕیارەی وەزارەتی کشتوکاڵ، زیادبوونی بەرهەمی مریشک و هێلکەیە، و ئەم بەرهەمانە زیاد لە پێداویستییە ناوخۆییەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی گەڕانەوەی ئالابا لەپێکانەکەی دیاریکرا

یاسین

یەکەم پاڵەوانێتی هۆلیوود بە کارەکتەرێکی ژیریی دەستکرد دەستپێدەکات

ART

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە

سەڵاح