zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. بایرن گۆڵبارانی دینامۆ زگرێب کرد و بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو شکستی پێهێنا

لە درێژەی یارییەکی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگدا بایرن میونشن لە ئەلیانز ئەرینا ڕووبەڕووی دینامۆ زگرێب بوویەوە.

 

لە ئەنجامی یاریێکی پڕ گۆڵدا بایرن توانی بە نۆ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکە بباتەوە.

 

هەر لە یەکەم تایمدا بایرن کەرنەڤاڵی گۆڵکردن دەستیپێکرد و توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 19، 33 و 38 لەڕێگەی یاریزان هاری کەین بە لێدانی سزا و گورێرو و ئولیسەوە تۆماربکات.

 

لە سەرەتاکانی تایمی دووەمدا یانەی میوانی دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 48 و 50دا تۆمارکرد،

بەڵام بایرن بەمە نەوەستا و دووبارە دەستیانکرد بە تۆمارکردنی گۆڵەکانیان لەڕێگەی یاریزانان هاری کەین سێ گۆڵی تر و ئولیس، سانێ و لیۆن گۆریتیزکا.

 

بەم ئەنجامەش بایرن میونشن سەرکەوتنێکی مێژووی لە چامپیۆنزلیگدا بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایرن میونشن دەیەوێت راشفۆرد بگوازێتەوە

یاسین

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە بەردەوامە

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین