zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

 

لەسەر فەرمانی رێزدار “مەسرور بارزانی”  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،  پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز ، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات کە لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ  بکرێت، و داوای تەرخانی دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت کە هەموو  مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچە خۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن . داوا لە هەموولایەکیش دەکەین پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکومەت بن و لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێم هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێبکات .
لە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ٤ی ٢٠٢٤ ، وەزارەتی پەروەردە لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.

ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردە
٩ی ٤ی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا لە سووریا ناکشیتەوە

سەڵاح

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی بۆ زاگرۆس هۆكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دادگای فیدرالی ده‌خاته‌روو

سەڵاح

گەشەی ئابووری لە ئێران لەچاو ساڵی ڕابردوو پەنجا لەسەد کەمی کردووە

سەڵاح