zagros news agency

لە زیقار خۆپیشاندانە

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەدەیان کەسی بێکار لە بەردەم بەشی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندانیان کرد.
میدیاکانی ناوخۆ بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ بە دەیان کەسی بێکار لەبەردەم باڵەخانەی بەشی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە زیقار گردبوونەتەوە بەهۆی نەخستنە نێو مووچەی پاراستن شوێنەکەیان دایانخستووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەران لافیتەیەکیان بەرزکردۆتەوە کە لەسەری نووسراوە، “ئێمە توێژی بێکاران، داوا لە وەزیری کار، ئەحمەد ئەسەدی دەکەین، ماستەرکارد بخاتە بازاڕەوە، چونکە ئێمە ڕەزامەندی ئێوەمان هەیە”.
هەروەها لافیتەکەیکی دیکە لەسەری نووسراوە، “بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی، پێویستە پێش ئەوەی درەنگ بێت، سەیری توێژی بێکاران بکەن، بەو پێیەی ئێمە ڕەزامەندی فەرمی و نامەمان هەیە، و ئەم چینە هەژارە پەراوێزخراوە و مافی خوراوە.”
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

تاران پشتگیری لە دەسپێشخەرییە چوار خاڵییەکەی چین دەکات

یاسین

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی دوو مانگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگات

یاسین