zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. پاریس ڕزگاری بوو و مانسیتیش کەوتەوە تەڵەی ئینتەرەوە

لە یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگدا، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی جیرۆنای ئیسپانی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا پاریس توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە جیرۆنا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم دوای چەندین هێرشی هەردوو یانە، ئەو تایمە بەبێ گۆڵ تۆمارکردن مایەوە.

 

لە تایمی دووەمیشدا، بەهەمان شێوەی تایمی یەکەم و سەرەڕای چەندین گۆڕانکاری هەردوو لا، یارییەکە تا خولەکی چواری زیادکراوی ئەو تایمە گۆڵپارێزی یانەی جیرۆنا بە هەڵە لە خۆیان تاکە گۆڵی یارییەکە و سەرکەوتنی پاریس تۆمارکرد.

 

لە یاریێکی تری بەهێزدا، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ئینتەر میلان لە یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە،

 

دوای چەندین هەوڵی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەو یارییە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا سێ درۆنی گروپە چەکدارەکانی خستە خوارەوە

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

سەڵاح