zagros news agency

ئێران: لەسەر بریندارکردنی باڵیۆزه‌كه‌مان له‌ به‌یروت، وەڵامی ئیسرائیل ده‌ده‌ینه‌وه‌

ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەکی پێشکەشی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و ڕایگەیاندووە “کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ڕێکاری پێویست بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەگرێتەبەر بەرانبەر بەو کردەوە قێزەون و پێشێلکارییە یاسایانەی ئیسرائیل، کە بەهۆیانەوە باڵیۆزی ئێران لە بەیرووت بریندار بووە“.

ئیروانی ڕاشیگەیاندووە، وڵاتەکەی بەدواداچوونی جیددی لە هێرشەکەی سەر باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان دەکات. داواشی کردووە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش بە توندی ئیدانەی کردەوەی تیرۆریستی و تاوانە ترسناکەکانی ئیسرائیل بکەن کە دژ بە سەرۆکی نێردەی دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان و هەروەها پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان و پەلاماردانی خەڵکی لوبنان کردوویەتی.

لای خۆیه‌وه‌ش مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستە خەڵکی لوبنان کرد و داواشی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانیان جێبەجێ بکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زاگرۆس: ده‌بێت سه‌رجه‌م چه‌كه‌كانی په‌كه‌كه‌ راده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكرێت

یاسین

سەرۆکی جەهەپە لە تورکیا داوای هەڵبژرانی پێشوەختە دەکات

یاسین

لە ئەگەری رێك نەكەوتن شەر دەستپێدەكاتەوە

گوران