zagros news agency

کەندا گەمارۆی خسته سەر پێنج بەپرسی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران

حکوومەتی کەنەدا پێنج بەرپرسی باڵای سیاسی و پۆلیسیی ئێستا و پێشووی ئێرانی خستە لیستی سزاکانی خۆیەوە.
ئەم بەرپرسانە بریتین لە محەمەد موخبیر، جێگری یەکەمی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشوو کە دوای مردنی ڕەئیسی بەهۆی کوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەوە، لەلایەن ئایوتوڵلا خامنەییەوە سەرپەرشتیی سەرۆکایەتیی کۆماری پێ سپێردرا.
هاوکات غوڵامحسێن ئیسماعلی، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆککۆماری پێشوو، مەسعوود میرکازمی، جێگری سەرۆککۆماری پێشوو، هەروەها بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پلان و بودجە لە کابینەی ڕەئیسیدا، سیامەک ڕەهپەیک، ئەندامی ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور و ئەحمەڕەزا ڕادان، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئێران خراونەتە لیستی سزا نوێیەکانی کەنەداوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی حکوومەتی کەنەدا ئەو کەسانە دەستیان لە جێبەجێکردنی سیاسەتی سەرکوتکردنی ناڕازییانی مەدەنی و جیاکاری دژی ئافرەتان و پێکهاتە نەتەوەییە جیاوازەکانی ئێراندا هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و زێڕ لە بازاڕەکانی ئێراندا

یاسین

بەرکەوتنی گەورە لە ئەڵقەی کۆتایی وەرزی سێیەمی “House of the Dragon” ڕوودەدات

ART

ته‌ندروستى عێراق: نزیكه‌ى 4000 حاڵەتی هه‌ناسه‌ته‌نگى بەهۆی خۆڵبارینه‌وه‌ لە بەغدا و پارێزگاکان تۆمار كران

سەڵاح