ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەواڵگری هەنگاریا ئەو ئافرەتەی ئامێری پەیوەندی پەیجەری دروست کردووە، دەپارێزێت

 

دایکی ئەو ئافرەتەی کە ناوی کۆمپانیاکەی پەیوەست بووە بەو هەزاران ئامێرەی پەیجەرەوە کە لەم هەفتەیەدا لە لوبنان و سووریا تەقینەوە، ڕایگەیاند، کچەکەی “لەژێر پاراستنی دەزگای هەواڵگری هەنگاریادایە”.

کریستیانا بارسۆنی ئارسیدیاکۆنۆ، تەمەن 49 ساڵ، لە دوای ئەو هێرشەی کرایە سەر حزبوڵڵای لوبنانی، تا ئێستا لەبەردەم خەڵکدا دەرنەکەوتووە و تاوانەکەش خرایە ئەستۆی ئیسرائیل، کە هیچ لێدوانێکی لەسەر هێرشەکە نەداوە.

ئارسیدیاکۆنۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای BAC Consulting کە بنکەکەی لە بوداپێستە، کە خاوەنی مارکەی تایوانی پەیجەرەکانی گۆڵد ئەپۆلۆ ڕایگەیاندووە، بەرپرسیارە لە دروستکردنی ئەو ئامێرانەی تەقینەتەوە.

دایکی، بیاتریکس بارسۆنی ئارسیداکۆنۆ، بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە، کچەکەی “هەڕەشەی لەسەرە لە ئێستادا لە شوێنێکی سەلامەتدایە کە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی هەنگاریا پارێزراوە”.

ئەو کچە لە سیسیلیاوە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە ئاژانسەکەی گوت: “دەزگای هەواڵگری هەنگاریا ئامۆژگارییان کردووە کە قسە لەگەڵ میدیاکان نەکات”.

کریستیانا ئارسیدیاکۆنۆ بە حەوت زمان قسە دەکات، و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە فیزیای تەنۆلکەکان.

ئەو ئافرەتە خاوەنی دوو ڕەگەزنامەی ئیتاڵی و هەنگاریە و دەڵێت: ئەو ئەو ئامێرە پەیجەرانەی دروست نەکردووە، کە لەم هەفتەیەدا لە لوبنان تەقینەوە و بەهۆیەوە 12 کەس کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسیش برینداربوون.

دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە کۆمپانیای BAC Consulting ئەو کۆمپانیایە بووە کە مۆڵەتی دیزاینکردنی ئامێرەکانی پەیجەری لە کۆمپانیای سەرەکی بەرهەمهێنانی تایوانی، گۆڵد ئەپۆلۆ هەبووە، ئەو ئافرەتە بە کەناڵی  NBC Newـی ڕاگەیاندووە، کە ئەو ئەم ئامێرانەی دروست نەکردووە و “تەنها لایەنێکی نێوەندگیر بووە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووريی فیدراڵ و هەرێم دەکات

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد(د.خ)

یاسین

‎كلارا عودیشۆ: بڕیاری دادگایی فیدرالی دژی مافەكانی كەمە نەتەوەیەكان بوو

گوران