zagros news agency

یۆرۆلیگ.. ڕۆما بە ئاسانی شکستی بە پراگای میوانی هێنا

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی یۆرۆلیگ، یانەی ڕۆما لە یاریگای خۆی میوانداری سپارتا پراگای کرد.

 

لە ئەنجامدا گۆرگەکانی ڕۆما توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە میوانەکەیان بهێنن.

 

لە تایمی یەکەمدا خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 10 دا گۆڵی یەکەمی لەڕێگەی لورێنزو پلیگرینی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە سەرەتای تایمی دووەمدا و لە خولەکی 47دا سعود عبدالحمید توانی گۆڵی دووەمی گۆرگەکانی ڕۆما تۆماربکات، دوای ئەو گۆڵە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و لە خولەکی 68 ناوبژیوانی یارییەکە یاریزانێکی پراگای بە کارتی سوور کردە دەرەوەی یاریگا، دوای هەوڵەکان بەردەوامبوون تا لە خولەکی یەکی زیادکراوی ئەو تایمە ماریۆ هێرمۆسۆ گۆڵی سێیەم و دڵنیایی رۆما تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ڕۆما بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پلەی 12 دێت، پراگاش حەوت خاڵی هەیە و لە پلەی 23 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای instagram تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

یاسین

ئازاد جندیانی: ئه‌وانه‌ی له‌پارتی جیابونه‌وه‌ نه‌یان توانی به‌هاش و هوش ڕێبه‌رایه‌تی كورد بكه‌ن و گه‌رانه‌وه‌ ناو پارتی

سەڵاح

عومڕەکارەکان بە سەلامەتی گەیشتنەوە کوردستان

سەڵاح