zagros news agency

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول و تۆتنهام سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

لە یاریێکی تری هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری بۆرنمۆسی کرد.

لە ئەنجامدا لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

لە تایمی یەکەم گەرم و گوڕی دەستیانکرد بە یارییەکە و لە خولەکەکانی 26 و 28 لویس دیاز دوو گۆڵی لەدواییەکی تۆمارکرد، هەوڵەکانی هەردوو لا بەردەوامبوون تا لە خولەکی 38دا لیڤەرپوول توانی گۆڵی سێیەم لەڕێگەی داروین نونێز تۆماربکات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، بەڵام یارییەکە هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.

لە یاریێکی تری ئەم گەڕەی خولەکە، یانەی تۆتنهام ڕووبەڕووی برێنتفۆرد بوویەوە،

لە ئەنجامدا یانەی تۆتنهام توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە برێنتفۆرد بهێنێت.

بەم سەرکەوتنە، لیڤەرپوول بە شێوەیێکی کاتی یەکەمی ڕیزبەندیە و چاوەڕێی شکستی مانسیتیە، تۆتنهامیش دوای ئەم سەرکەوتنە بووە خاوەن 7 خاڵ.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سودی رێدز کۆتای هات و خاڵەکانیان گەیاندە 12 خاڵ، بۆرنمۆسیش پێنج خاڵی کۆکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل چالاکیی 37 ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی یارمەتیدەر لە غەززە قەدەغە دەکات

سەڵاح

گەڕانەوەی جیم کاری بۆ فیلمی “Sonic 4”

ART

فیفا گۆڕانکاری لە یاسای کارتی زەرد دەکات بۆ مۆندیال

sarkar