zagros news agency

شەڕی گەورەی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا دەستی پێكرد

 

بە فەرمی، شەڕی گەورەی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان دەستی پێ كرد و یەكتر مووشەكباران دەكەن.

هەر دوای هێرشە گەورە مووشەكییەكەی ئیسرائیل، چەند وێنەیەک لە لێكەوتەی بۆردومانەكە بۆ سەر سەکۆ مووشەکییەکانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان بڵاو كرایەوە.

ئیسرائیل دەڵێت: بە فڕۆکە سەدان سەکۆی مووشەکیی کردوونەتە ئامانج، کە ئامادەکرابوون بۆ هێرشی سەر وڵاتەکە.

لەلایەكی دیكەوە، مێدیاکانی ئێران گرافیکی جۆرەکانی مووشەکی فەجریان بڵاو کردەوە، كە حزبوڵا بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2006ـەوە 5 دانە لەو مووشەكەی ئاڕاستەی ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل کرد و زیانی بە چەند شوێنێک گەیاندووە، ئێستەش بە كاریگەری ئەو هێرشە، دەنگۆی کوژران  وبریندار بوونی ژمارەیەک ئیسرائیلی هەیە.

لە ماوەی ڕابردوودا، لە کۆی ٩بەرپرس و سەکردەی باڵای حزبوڵای لوبنان، ٦یان کوژراون، تەنیا سێ بەرپرسیان ماوە، دەزگای مۆساد هەڕەشەی کوشتن لە حەسەن نەسروڵا دەکات و دەڵی بەسزای خۆت دەگەی.

لەلایەكی دیكەوە، باری نائاسایی لە ئیسرائیل ڕاگەیاندرا و حزبوڵا مووشەكەكانی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بلینکن: پێشڕەوییەکانی هەیئەت تەحریرئەلشام دەریدەخات، رووسیا و ئێران و حزبوڵا سەرقاڵی بابەتی دیکەن

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو ئاكۆ عه‌باس ئاغا ده‌كات

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی واژۆ کرد

یاسین