ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شێخ نیاز نەقشبەندی: تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ دەکرێت

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2024، شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بە ئامادەبوونی لیژنەیەک تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیروپشکەکە بۆ ئەو هاووڵاتیانە دەکرێت کە لە ساڵی 2017 و 2023 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، دەشڵێت: ئەم ساڵ هیچ ناونووسینێک بۆ هاووڵاتیان نەکراوە بۆ گەشتی حەج.

نیاز نەقشبەندی ڕاشیگەیاند، ژمارەی ئەوانەی تیروپشکیان بۆ دەکرێت، بریتییە لە 117 هەزار و 120 هاووڵاتی، هەروەها توانراوە پشکی حاجیانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، کە لە دوو ساڵی ڕابردوو پشکی حاجیانی هەرێم 4685 پشکمان هەبوو، بەڵام ئەمساڵ بووەتە 5120 پشک.

بەڕێوەبەری گشتی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، “لەو پشکانە ژمارەیەک پشک بۆ موڕشیدانی ئاینی و تیمی پزیشکی و کەسوکاری شەهیدان و گرووپی ئیداری سەرپەرشتی پرۆسەی حەج و شؤفێرانی پاس تەرخان دەکرێت، کە 72 پشک تەنیا بۆ شۆفێرانی پاسەکانە، بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە کە ئێمە تیروپشکیان بۆ بکەین بریتییە 4513 پشک.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی غەززە دەکات

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

بەغدا خەریکە دەبێتە خاوەنی نازناوی پایتەختی تاوانان

یاسین