zagros news agency

پرێمەرلیگ.. پالمەر سەرکردایەتی چێڵسی کرد و سوپەر هاتریکی تۆمارکرد

لە یاریێکی پڕ گۆڵی گەڕی شەشەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە ئولترافۆرد ڕووبەڕووی برایتۆن بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە میوانەکەی بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، برايتۆنی میوان دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لە خولەکی حەوتدا تۆمارکرد، بەڵام چێڵسی بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان و یاریزان کولێ پالمەر توانی سوپەر هاتریک لەو تایمە لە خولەکەکانی 21، 28، 31 و 41 تۆماربکات،

برایتۆن لەو تایمەدا گۆڵێکی تر لەلایەن یاریزان کارلۆس بالێباوە تۆماربکات لە خولەکی 34، ئەو تایمەش بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی تایمی یەکەم کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی چێڵسی چووە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکان هەڕەشە لە بەشداریکردنی ڕۆناڵدۆ دەکات لە یاریی داهاتووی نەسردا

ahamd.luqman

سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی هاوخه‌می بۆ ئایه‌توڵلا عه‌لی سیستانی ده‌نێرێت

یاسین

هونەرمەند قەرەنی جەمیک ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART