zagros news agency

پارێزگاری هەولێر سەرجەم پلیتەكانی یاریی نێوان (هەولێر و زەورا)ـى كڕیەوە و یارییەكە بۆ هاندەران بە خۆڕایی دەبێت

 

پارێزگای هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەى بردنەوەى یانەى هەولێر لە دوو یارى ڕابردوودا لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، وەک دیارییەک بۆ هاندەرانى خۆشەویست و لە پێناو هاندانى زیاتر یانەى شارەکەمان کە خاوەن مێژوویەکى پڕشنگدار و ناوێکى بەرزە، بۆ بەدەستهێنانى سەرکەوتن و دەستکەوتى زیاتر سەرجەم پلیتەكانی چوونە ناو یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری كڕیەوە، چوونە ژوورەوەى هاندەران بۆ نێو یاریگە لە رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو لە یارى نێوان (هەولێر و زەورا) لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق بێبەرامبەر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەقەدووم هەڕەشەی بەشدارینەکردن لە حکومەتدا دەکات

یاسین

کێشەی فیفا زیاتر دەبێت و شارەکانی ئەمریکا هەڕەشە لە ئینفانتینۆ دەکەن

sarkar

لە هەولێر پێنج پرۆژەی نوێ بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینارجێبەجێ دەکرێن

یاسین