zagros news agency

کامالا هاریس: حەسەن نەسروڵلا دەستی بە خوێنی ئەمریکاییان سوور بوو

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا تیرۆریست بوو و دەستی بە خوێنی ئەمریکاییان سوور بوو.
کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەپەیامێکدا کە پێگەی کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت؛ بە درێژایی چەندین دەیە، حیزبوڵای لوبنانی، بووە هۆی ناسەقامگیربوونی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کوژرانی خەڵکێکی بێشوماری بێتاوان لە لوبنان، ئیسرائیل، سووریا و سەرانسەری جیهان. ئەمڕۆ قوربانیانی دەستی حیزبوڵڵا، چاویان بە دادپەروەری کەوت.
هاریس جەخت هەروەها گوتی: هەمیشە پشتیوانی لە مافی ئیسرائیل دەکەم بۆ ئەوەی لە دژی ئێران و گرووپەکانی لایەنگری ئێران، وەک حیزبوڵا، حەماس و حووسییەکان، بەرگری لە خۆی بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاش ڕژێمی ئەسەد ٥٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە

یاسین

ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی (پلاتفۆڕمی هیوا و گرنژین) بەڕێوە دەبات

سەڵاح

ناوەندی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ: ڕێژەی هەژاریی هۆی تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤە لە عێراق

سەڵاح