zagros news agency

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

 

ئەمەش دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستییە:

دوابەدوای دەرچوونی ژمارەیەکی زۆری کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دوای هەوڵ و کۆششی وەزارەتمان و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ ڕێکخستنەوەی بنەما یاساییەکانی بواری پلەبەندی پزیشکی بەمەبەستی بەدەستهێنانی ناونیشانی شارەزایی لە بواری کارکردن و بەدەستهێنانی مۆڵەتی کارکردن لە کەرتی تایبەت پیادەکردنی پیشەکەیان بۆ نورینگەکان و دەرمانخانەکان و سەنتەر و کلینیکەکان.

بەسوپاسەوە ڕێزدار (مەسرور بارزانی) جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاری دا بە پەسندکردنی پڕۆژەپێشنیاری وەزارەتمان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەندیکاکان بۆ خستنەبواری جێبەجێکردنی پێدانی ناونیشانی کارکردن و مۆڵەت بۆ رەخساندنی هەڵی کارکردن لەکەرتی تایبەت بۆ دەرچوانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازی  و پیادەکردنی پیشەکەیان بۆ ئەوانەی ڕاهێنان و خۆبەخشیان کردووە و ڕاهێنراو بوونە، بۆ ئەم مەبەستە رێکاری پێویست و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی دەگیرێتەبەر بەهەماهەنگی لەگەل سەندیکا پەیوەندارەکانی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان و سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان.

بەناوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و ستاییشی ئەم بڕیارە گرنگ و ستراتیجیەی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لەپێناوی رەخساندنی هەڵی کار و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری تەندروستی وە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی بۆ دەرچوانی کۆلێژەکانی پزیشکانی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازی

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٣٠ سێپتێمبەر ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

50 ئافرەت وەک پێشنوێژ و وتارخوێن لە نەینەوا دامەزراون

سەڵاح

تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێن

یاسین

کاڤین مزیری : چارەسەرکرنا ماددەیا 140 و مافێ پێکهاتەیان سۆزا مەیا سەرەکی یە

سەڵاح