zagros news agency

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: چڕکردنەوەی گوشارەکانی ئەمریکا تاوانە دژی مرۆڤایەتی

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوەیەکدا بەرانبەر بە داواکاریی سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ چڕکردنەوەی گوشارەکانی سەر تاران، لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ئەم هەنگاوەی بە تیرۆریزم ناو برد و نووسیویەتی: “تەنیا عەقڵییەتێکی شەڕخواز و خۆبەگەورەزان ڕێگە بە خۆی دەدات سیاسەتێک دابڕێژێت کە ببێتە هۆی ئازار و مەینەتی بۆ هاووڵاتییانی سڤیل لە وڵاتێکی دیکەدا.”
بەقایی ئاماژە بەوەش دەکات، لە ڕووی یاساییەوە ئەم قسانە دەرخەری سیاسەتی بە ئەنقەست و سیستماتیکی ئەمریکایە بۆ سەپاندنی ئازار و کردەوەی بێبەزەییانە دژی ئەو خەڵکانەی پەسەندکراوی ئەوان نین، ئەمەش تاوانە دژی مرۆڤایەتی.
بە گوتەی بەقایی، نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، داوای لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە کە گوشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران زیاد بکات و ئابوورییەکەی تێک بشکێنێت.
لە لایەکی دیکەوە، پێگەی “ئەکسیۆس”ی ئەمریکایی ئاشکرای کردووە کە ئیسرائیل و ئەمریکا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون گوشارەکانیان لەسەر تاران چڕ بکەنەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بە سەرنجدان بەوەی ٨٠٪ی نەوتی ئێران بۆ چین دەڕوات، ئەگەر ئەم بازاڕەی لێ دابخرێت، ئەوا قەیرانێکی خنکێنەری ئابووری ڕوو لە ئێران دەکات و ناچاری دەکات بە ڕادەیەکی زۆر سازش لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی شکستی بە گۆرگەکانی ڕۆما هێنا و لە پێشەنگە

یاسین