zagros news agency

لە دانیمارك دوو تەقینەوە لە نزیك باڵوێزخانەی ئیسرائیل ڕوویان دا

 

دوو تەقینەوە لە پایتەختی دانیمارك و لە نزیك باڵوێزخانەی ئیسرائیل ڕوویان دا، هیچ زیانێكی گیانییش تۆمار نەكراوە.

بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2/10/2024، لە شاری (كۆپنهاگن)ی پایتەختی دانیمارك، دوو تەقینەوە لە نزیك باڵوێزخانەی ئیسرائیل ڕوویان دا.

باس لەوە دەكرێ، تەقینەوەکان هیچ زیانێكی گیانییان بەدواوە نەبووە، پۆلیسی شارەكەش دەستی بە لێكۆڵینەوەكان كردووە.

ئەم تەقینەوانە دوای ئەوە دێت، شەوی ڕابردوو 1/10/2024، ئێران هێرشێكی مووشەكی كردە سەر ئیسرائیل، لە ئەنجامی هێرشەكەی ئێرانیش، لانیکەم هەشت کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداری سەختن، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ئەم کەسانە لە شەقامی قودس لە شاری یافا بوونەتە قوربانی.

لە کاردانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل هەڕەشە دەکات و دەڵێت: “ئەمشەو وەڵام دەدەینەوە.”

بەپێی هەندێک میدیای جیهانی، هێرشەکە فراوان دەبێت و هەموو پێگە و دەستوپێوەندەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە.

هەر لەمبارەیەوە، کەناڵی (12ی عیبری) ڕایگەیاندووە: هێرشەکەی ئیسرائیل چڕ دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیادكردنی فرۆشی دۆلار، دۆخی ئابووریی عێراق خراپ ده‌كات

یاسین

نرخی گۆشتی سوور لە ئێران یەک ملیۆن تمەنی تێپەڕاند

یاسین

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

یاسین