ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چەند پڕۆژەیەكی گرنگی شەقام و ئاو و ئاوەڕۆ لە دهۆك و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و ئاوەڕۆ و باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاونیشتمانیانی شاری دهۆك و شارۆچكەكانی دەوروبەری، لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی خوارەوە دا:

پڕۆژەكان:

١ڕاكێشانی هێڵی ئاو لە گەڕەكی شاخكێ لە پڕۆژەی گرێ باسێ دهۆك.

٢نۆژەنكردنەوەی شەقام لە چەند شوێنێكی شارۆچكەی سێمێل.

٣دروستكردنی ئاوەڕۆ لە كەلەك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلەك.

٤دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی 11ی ئادار لە سەرسنكێ.

٥دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و ئاوەڕۆ لە كەلەكچی.

٦دابینكردن و دانانی هێڵی سەرەكی بۆریی ئاو بۆ گوندی گەڤەركێ لە دهۆك.

٧كڕین و دابینكردنی سووتەمەنی و ئامێر و پێداویستی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك.

٨بەكارهێنانەوەی هێڵی سەرەكی لە گەڕەكی نزار بۆ گەڕەكی خەبات-دهۆك.

٩دابینكردنی كەلوپەلی تاقیگەیی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك.

١٠جێبەجێكردنی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی ئازادی لە دێرەلووك.

هەواڵی پەیوەندیدار

570 مليار ديناری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گەیشت

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد بە ئاسانی ئێڤەرتۆنی تێکشکاند

یاسین

بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٦۰۰ لاپتۆپ و داتاشۆ بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەر دابین دەکرێت

یاسین