zagros news agency

“فارس عيسا” پێشوازى لە باڵێوزى ڕوسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2025، بەڕێز “فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی لە بەڕێز “ئێلبروس کوتراشێڤ” باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

، لە میانی دیدارەکەدا، باسیان لە دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد، هەروەها باسى ئەو ئاستەنگانەیان کرد کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ئێستا.

هەردوولا تاوتوێی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد، و باڵیۆزی ڕووسیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێم دەربڕی، بۆ هەوڵەکانی بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.

باڵیۆز “کوتراشێڤ” پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان کرد، بەبۆنەی ئەنجامە بەرچاو و ئەرێنییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە هاوپەیمانییەکانی هەنووکەیی، لە نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد، لە چوارچێوەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵیدا.

لە کۆتایی ديدارەکەدا، باڵیۆز “کوتراشێڤ” هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییە، کە کێڵگەی غازی کۆر مۆرى کردە ئامانج، ئیدانەی کرد، و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە، زیان بە ناوبانگ و ئابووری عێراق بە گشتی دەگەیەنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە

دڵشاد

کەشناسی: سبەینێ شەپۆلێکی تری بارانبارین و بەفر زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

یاسین