ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆكی حكومەت كارگەی (SMC)ی بۆ بەرهەمهێنانی سرنج كردەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/2 ، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كارگەی (SMC) بۆ بەرهەمهێنانی سرنج لە شاری هەولێر كردەوە.

لە لێدوانێکدا ، سەرۆكی حكومەت خۆشحاڵیی خۆی لەوە دەربڕی كە ئەمڕۆ دووەمین كارگەی پیشەسازی دەكاتەوە و جەختی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵدەدات كەمتر پێویستیی بە هاوردەكردنی كەرەستەكان هەبێت. هەروەك ئامادەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ یارمەتیدانی هەر وەبەرهێنەرێك دەربڕی كە بیەوێت لە كەرتی پیشەسازیدا وەبەرهێنان بكات.

 

ئەمەش دەقی لێدوانەکەیە:

 

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

 

خۆشحاڵم ئەمڕۆ ئەمە دووەم كارگەی پیشەسازییە كە سەردانی دەكەین، ئێرەش بۆ دروستكردنی سرنجە كە ئەمە شتێكی گرنگە لە ڕووی تەندروستییەوە بۆ یارمەتیدانی كەرتی پیشەسازی بە تایبەتی كەرتی تەندروستی كە ئەمە كارێكی هاوبەشە و یارمەتیدەری ئەوە دەبێت كە كوردستان كەمتر پێویستیی بە هاوردەكردنی مەوادەكان بێت لە دەرەوە، هەوڵدەدەین زۆربەی ئەو کەرەستانە لەمەودوا هەر لە كوردستان دروست بكرێت بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی پیشەسازی و باشتركردنی كەرتی تەندروستی، دەبێتە هۆی زیاتركردنی هەلی كار و لە ئەنجامیشدا باشتركردنی ژیان و خۆشگوزەرانیی خەڵكی كوردستان و پێشخستنی كەرتی ئابووری لە هەرێمی كوردستان.

 

بێگومان تاكوو خەڵكی خۆمان بتوانێت لەم جۆرە كارگانە كار بكات، هەم داهات و دەرامەتیان باشتر دەبێت، هەم دەتوانن سوود لە ئەزموون و پسپۆڕیی بە تایبەتی ئەم جۆرە كارانە وەربگرن و توانای زانستییان لە شوێنە جیاوازەكاندا بەرفراوان بكەن.

 

من دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكار دەكەم بۆ ئەم كارە گرنگەی كە ئەنجامیان داوە، هیوادارم هەر سەركەوتوو بن و نموونەیان زۆرتر بێت و هیوادارم هەموو وەبەرهێنەرێك، هەر كەسێك كە توانای ئەوەی هەیە بتوانێت لە كوردستان وەبەرهێنان بكات بۆ پێشخستنی كەرتی پیشەسازی، دڵنیا بن كە حكوومەت یارمەتیدەریان دەبێت و پاڵپشتیان دەبین، چ لە ئاسانكاری بۆ دامەزراندنی وەبەرهێنانەكانیان، دامەزراندنی ئەو كارگانەی دەیانەوێ كاری تێدا بكەن، چ لە پاراستنی بەرهەمەكانیان و هەم لە دۆزینەوەی ڕێگەش بۆ هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان، تاوەكوو ئێمە بتوانین باڵانسێكی باشتر لە ڕووی بازرگانییەوە لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ترەوە دروست بكەین.

 

جارێكی دیكە دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هەر سەركەوتوو بن و كوردستانیش هەر ئاوەدان دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

١٩ کەس به هۆی تەقینەوەی مین لە بیابانی ڕەقە گیانیان لە دەست دا

سەڵاح

بەربژێرەکێ پارتی: ئەز وەکی پێشمەڕگەیەک دێ کارکەم بۆ دانانا سیستەمەکێ هاریکاریێن ساخلەمی بۆ مالباتێن پێشمەڕگەی

دڵشاد

وزیری نێوخۆی تورکیا: فەرماندیەکی پەکەکە لە ئاگری کوژرا

یاسین