zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. لیل ڕیکۆردەکەی ریالی شکاند و شکستی پێهێنا

لە یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگدا، یانەی لیل لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ریال مەدرید بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی لیل توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە یانەی شاهانەی ئیسپانی بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یاریێکی بەهێز و بەچێژ بینرا، یانەی خاوەن یاریگا ستونی لونینی هەژاند، دوای ئەوە هەردوو یانە لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون تا لە خولەکی سێی زیادکراوی لەڕێگەی لێدانی سزاوە جوناسان داڤید گۆڵی یانە فەرەنسیەکەی تۆمارکرد.

 

لە دووەم تایم، یانەی ریال چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و یارییەکە زیاتر گرژیی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی و ناوبژیوان چەندین کارتی زەردی بەرزکردەوە،

هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کانبۆلات گۆرکێم ئەرسلان ئەستێرەی درامای تورکیا کۆچی دوایی کرد

ART

لە عێراق هۆشداری لە قەیرانێکی سەختی دارایی دەدرێت

سەڵاح

گەورەترین سەبەتەی گەشتوگوزار لە جیهاندا بۆ فرۆشتن داندراوە

یاسین