ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: لە ماوەی 12 ڕۆژدا 171 پەنابەری سووری کوژراون

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لە ماوەی 12 ڕۆژدا 171 پەنابەری سووری بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە لوبنان کوژراون، هاوکات سەدان کەسیش بریندار بوون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕاشیگەیاند، ژمارەی ئەو پەنابەرانە سووریانە لە 21ـی ئەیلوولی ڕابردووەوە کوژراون گەیشتە 171 کەس، کە 33 یان ئافرەت بوون و 46 منداڵ.

هێرشە چڕەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان بە تایبەت لە باشوور و بەقاع و گەڕەکی باشووری بەیرووت بەردەوامە و بە سەدان کەس کوژراون و هەزاران کەسیش برینداربوون، لەنێویاندا پەنابەرە سوورییەکان.

ئیسرائیل دەڵێت شوێن و کۆگا و بارەگاکانی حزبوڵلای لوبنان دەکاتە ئامانج، کە لە بەرامبەردا هێرشی سنووربەزێن بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەست پێ دەکات، هاوکات زلهێزەکانی جیهان داوای هێورکردنەوەی ململانێی نێوان ئەو دوو لایەنە دەکەن.

داوای دابینکردنی ڕێڕەوی سەلامەت بۆ دانیشتووان دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن لە ناوچە ئامانجدارەکان هەڵبێن، جگە لە دابینکردنی یارمەتییە مرۆییە پێویستەکان، وەک خۆراک و دەرمان و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکان.

فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەوەتەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەستی پێ کردووە، هەزار 974 کەس بەوهۆیەوە کوژراون، کە 127 منداڵ و 261 ئافرەت لە نێوا کوژراوەکاندا هەن.

هەروەها ئێوارەی ڕۆژی هەیینی، 27ـ9-2024 هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا حەسەن نەسروڵا و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای حزبوڵلا کوژران.

هەر ئەمرۆ پێنجشەممە، 3ـ10-2024، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئیسرائیل، حەسەن قەسیری، لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی فیلات لە ناوچەی “مەززە”ـی دیمەشق کوشت، ئەمەش دوای ئەوە هات کە چەند کاتژمێرێک بوو گەیشتبووە سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی ڤیاریالی کرد

sirwan

جامی کاراباو.. مانچستەر سیتی بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

sirwan

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت، 14 یاریگا لە هەولێر نۆژەندەکرێتەوە

سەڵاح