ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسرائیل مزگەوتێک و قوتابخانەیەکی بۆردومان کرد نزیکەی 120 کەس کوژراون و برینداربوون

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتێک و قوتابخانەیەک کە سەدان ئاوارە لە فەڵەستین تێیدا نیشتەجێن، لانیکەم 24 کەس کوژراون و 93 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئیسرائیل هێرشەکەی بۆ سەر مزگەوت و قوتابخانەیەکی نزیک نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە دێربلح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ئەنجامداوە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “هێرشێکی وردیان کردووەتە سەر چەکدارانی حەماس کە لەناو ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵدا کاردەکەن.

شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕەنگە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بەرزبێتەوە، بەو پێیەی مزگەوتەکە بۆ داڵدەدانی ئاوارەکان بەکاردەهێنرا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە، لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، نزیکەی 42 هەزار فەلەستینی کوژراون و زیاتر لو 95 هەزار کەسیش بریندار بوون، هەروەها نزیکەی تەواوی دانیشتووانی غەززە ئاوارەبوون کە دوو ملیۆن و 300 هەزار کەس بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو قوتابخانەی نوێی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری بەردەڕەش کرایەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کۆمپانیای Youtube تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ یوتیوبەرەکان زیاد دەکات

یاسین