zagros news agency

لەسەر ساختەکاری سزای حەوست ساڵ بەسەر بەرپرسێکی حکوومەتدا سەپێندرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر یاریدەدەری بەڕێوەبەری خانەنشینی ئەنباردا بە تاوانی دەرکردنی ناسنامەی خانەنشینی ساختدا سەپاند.

میدیاکانی ئەنجوومەنی دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی ئەنبار سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر یاریدەدەری بەڕێوەبەری خانەنشینی ئەنبار، بەڕێوەبەری بەشی قوربانیانی تیرۆر دەرکردووە، بە تاوانی دەرکردنی ناسنامەی ساختەی خانەنشینی .

ڕوونی کردەوە کە “تاوانبار بڕە پارەیەکی وەرگرتووە لە بەرامبەر دەرکردنی ناسنامەی خانەنشینی ساختە، جگە لە کردنەوەی بەشداریکردن بۆ مامەڵەی خانەنشینی نابنەڕەتی هەڵپەسێردراو بە هاوبەشی لەگەڵ تۆمەتبارانی دیکە“.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی بڕیارنامەی 160ـی ساڵی 1983، بڕگەی 2/1 دەرچووە“.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەکی تاپڕ کوژرا

سەڵاح

کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی جووتسایدی هەولێر – کۆیە بە چڕی و بە شێوازی شەو و ڕۆژ بەردەوامە

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

سەڵاح