كاندیدی ژماره ٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە ئه‌و ئارامییه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین نیعمه‌تێكه و نابێت له‌ده‌ستی بده‌ین، هه‌ر بەهۆی ئه‌و ئارامی و ئاوه‌دانییه‌ی پارتییه.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوح، كاندیدی ژماره ٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هاولاتیان بە گەرمووگوریەوە پێشوازی لە کاندیدامی پارتی دوکەن، مێژووی خزمەت و ئاوەدانیە، پارتی دیموکراتی کوردستان، سیمبولی پێشکەوتن و خزمەتکردنە.
هەروەها ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوح، كاندیدی ژماره ٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و لیستی پارتی هه‌ڵبژێرن، ئه‌و ئارامییه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین نیعمه‌تێكه و نابێت له‌ده‌ستی بده‌ین، هه‌ر بەهۆی ئه‌و ئارامی و ئاوه‌دانییه‌ی پارتییه، خه‌ڵك هه‌یه له حزبه‌كه‌ی ئێمه‌ش نییه، به‌ڵام ئاماده‌یه ده‌نگ به لیستی ١٩٠ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدات.
رێباز یونس