ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەیاد حاجی نامیق: كار بۆ ده‌ركردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌م

 

كاندیدی ژماره‌ ٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە ئێمه‌ به‌ چاوی گه‌وره‌ ده‌ڕوانینه‌ كاری په‌رله‌مان و ده‌مانه‌وێ ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌ربكرێن و بۆ خزمەتی خەڵک كارا بكرێن.

ئەیاد حاجی نامیق، كاندیدی ژماره‌ ٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمه‌ به‌ چاوی گه‌وره‌ ده‌ڕوانینه‌ كاری په‌رله‌مان و ده‌مانه‌وێ ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌ربكرێن و بۆ خزمەتی خەڵک كارا بكرێن، من ئه‌گه‌ر متمانه‌ی هاووڵاتییان به‌ده‌ست بێنم كار بۆ ده‌ركردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بتوانن سوود له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان وەربگرن.

هەروەها ئەیاد حاجی نامیق، كاندیدی ژماره‌ ٧ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هاولاتیان لەوە تێگەیشتون کە جگە لە پارتی کەس بۆ ئارامی وو ئاوەدانی و مافەکانیان تێناکۆشێت، هەر بۆیەش لە رۆژی دەنگداندا تەنیا لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدانی هەلدەژێرن بۆ ئەوەی زیاتر مافەکانیان زامن بکرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی دەستەی دەستپاكیی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات

دڵشاد

به‌فه‌رمی ئیسرائیل كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حه‌ماسی راگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌كه‌ش گومانی هه‌یه‌

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح