zagros news agency

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەی پێشنیارکراوی سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانی ترەمپی لە ڤەنزۆێلا ڕەت کردەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە جیاوازییەکی زۆر کەم لە دەنگەکاندا، پڕۆژەی پێشنیارکراوی دیموکراتەکان بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی سەربازیی دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە ڤەنزۆێلا ڕەت کردەوە.
ئەم پڕۆژەیە کە ڕێگەی لە هەنگاوی سەربازیی زیاتری ترەمپ لە ڤەنزۆێلا بەبێ ڕەزامەندیی کۆنگرێس دەگرت، بە ٥١ دەنگی نەخێر بەرانبەر بە ٥٠ دەنگی بەڵێ شکستی هێنا. جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەنگی یەکلاکەرەوەی دا کە بەپێی یاسا، لە کاتی یەکسانبوونی دەنگەکاندا دەتوانێت بڕیار بدات.
پێشتر ترەمپ گوشاری خستبووە سەر چەند سیناتۆرێکی کۆماری کە سەرەتا پشتیوانییان لەم پڕۆژەیە کردبوو، تا دژایەتیی بکەن. لە کۆتاییدا تەنها سێ هاuhحزبیی سەرۆک دەنگی ئەرێنییان بە پڕۆژەکە دا.
حکوومەتی ئەمریکا لە سێی کانوونی دووەمدا بێ ئەوەی کۆنگرێس ئاگادار بکاتەوە، بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزۆێلا و هاوسەرەکەی، “هەڵمەتێکی” سەربازیی لە ڤەنزۆێلا ئەنجام دابوو.
ئەم هەنگاوە نەک تەنها ڕووبەڕووی ڕەخنەی دیموکراتەکان بووەوە، بەڵکوو دژایەتیی بەشێک لە کۆمارییەکانیشی لێ کەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی ڕووناکی بە فەرمی نرخەکانی کارەبا ڕادەگەیەنێت

یاسین

ده‌ کەسی سڤیل لە هێرشێکی تورکیا لە دەوروبەری کۆبانێ برینداربوون

سەڵاح

رێكارێكی دیكەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەست پێدەكات

یاسین