zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکرد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (79) دۆلار و (66)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى یەک دۆلار و 97 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (75) دۆلار و (88) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى  دوو دۆلار و 75 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کردوە

یاسین

سەدان دەرچووی بەشی پزیشکی لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندانیان کرد

یاسین

کاری ڕێکخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر دەکرێت

یاسین