zagros news agency

کاری ڕێکخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر دەکرێت

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.12.18، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى وەزارەتی شارەوانی، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ دووبارە ڕێكخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە هەر یەكە لە ڕاوێژكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و جێگری پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر و ژمارەیەكی تر لە ئەندازیاران ئامادەی بوون، لە ڕێگەی داتا شۆوە چوار سیناریۆی تایبەت بە ئامادەسازی بۆ دووبارە ڕێكخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر خرانەڕوو و شیكرانەوە.

ئامانج لە دووبارە ڕێكخستنەوە سەنتەری شاری هەولێر بۆ بەدیهێنانی سەنتەری شارێكی كارا و پڕ جووڵەیە بۆ ژیان و بەركارهێنان و چالاكیی بازرگانی و كولتووری و گەشتیاری و نیشتەجێبوون و ناساندنی لایەنی مێژوویی و ڕۆشنبیری، هەروەها خزمەتگوزاری و دەرفەتی كار و باشترکردنی ژینگە و پیادەڕۆیی و بایسكل و بینین و كەمكردنەوەی جەنجاڵی ئۆتۆمبێڵ و ژاوەژاو و چەندین بواری دیكەش تێیدا ڕەچاو دەكرێن. لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر كاركردن لەسەر یەكێك لە سیناریۆكان كرایەوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی وردتر بکرێت بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێكی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح

مۆڵەتی زانستی (الاجازة العلمیة)بە ژمارەیەک مامۆستای ئاینی دەبەخشرێت

یاسین

ئۆپن ئەی ئای داوا لە کالیفۆڕنیا دەکات یاسای سەلامەتیی ژیریی دەستکرد بەهێزتر بکات

سەڵاح