zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان نزم بونەوەی تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (77) دۆلار و (90)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى یەک دۆلار و 76 سەنت دابەزیوە.

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (74) دۆلار و (19) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى یەک دۆلار و 69 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم تەمەنی خانەنشینی کەمکرایەوە

یاسین

دادگای ئەرژەنتین دەوڵەتی ئێران بە تیرۆر ناساند

سەڵاح

ژمارەی کوژراوانی غەززە گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 37 هەزار کەس

سەڵاح