zagros news agency

مالیکی: عێراق دەتوانێت بە جێگیری بەرەو سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە و چاکسازی هەنگاو بنێت

 

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، جەختی کردەوە کە عێراق توانای ئەوەی هەیە بە جێگیری بەرەو سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە و چاکسازی هەنگاو بنێت.

مالیکی لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە سۆشیاڵ میدیای “X” بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند: “مانگی ڕەمەزان لە گەلی عێراقی ئازیز پیرۆز بێت، داواکارین لە خودا ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە وێستگەیەک بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانیمان و چەسپاندنی بەهاکانی هاوپشتی و پشتگیریکردنی یەکتر لەنێوان ڕۆڵەکانی یەک نیشتماندا.”

هەروەها ڕوونی کردەوە: “عێراق کە بە خوێنی شەهیدان و قوربانییەکانی ڕۆڵەکانی بەسەر تێرۆردا سەرکەوت، دەتوانێت بە جێگیری بەرەو سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە و چاکسازی هەنگاو بنێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی چین داوای گفتوگۆ و دانبەخۆداگرتن لە ئێران دەکات

یاسین

بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە؛ ئەمریکا فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی B-1 لە بەریتانیا دەکشێنێتەوە

سەڵاح

تورکیا سەردانی دەم پاری بۆلای ئۆجالان تاوتوێ دەکات

یاسین