zagros news agency

ڕۆژنامەی تلەگراف: هێرشی مووشەکیی ئێران گەورەترین سیستمی بەرگریی تێکشکاند

 

ڕۆژنامەی تلەگرافی بریتانیا دەڵێت، هێرشە مووشەکییەکەی ئێران توانیی گەورەترین سیستمی بەرگریی ئاسمانیی جیهان تێک‌بشکێنێت.

ئەم ڕۆژنامەیە هۆشداریی بە ئیسرائیل داوە، ئەگەر ئەو وڵاتە هەڕەشەکانی خۆی دژی ئێران جێبەجێ بکات، هێرشی ئەم جارەی ئێران وێرانکەر دەبێت. ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە هێرشەکەی ١ی ئۆکتۆبەری ئێران بڵاو کراونەتەوە، ئەگەری هەیە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل لە بەرانبەر هێرشی مووشەکیی فرەواندا لاواز بێت.

تلەگراف هۆشدارییشی داوە، ئەگەری هەیە هێرشی هەماهەنگی ئێران و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل تووشی ئالینگاری بکات و بەوەش زیانی گەورە بەر ناوچە سڤیل‌نشینەکانی ئیسرائیل بکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیمار ماڵئاوایی لە هیلال دەکات

یاسین

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە جۆرێک سەرپێچی ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا پێنج نمره‌ بداته‌ قوتابیانی پۆلی دوازده‌

سەڵاح