zagros news agency

سه‌رۆكی حكومه‌ت و باڵیۆزی نەمسا دوایین پێشهاته‌كانیان تاوتوێكرد

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13-10-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەمسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵۆگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، وەکوو ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە “تیشک خرایە سەر دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەخت لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرایەوە”.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یۆ‌ يادى له‌دايكبوونى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)

سەڵاح

دوو تۆمەتباری فرۆشتنی سەماعەی قۆپیەکردن دەستگیرکران

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین