zagros news agency

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بەئاسایی ئیسرائیلی تێکشکاند پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

لە یاریێکی تری نەیشینزلیگ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا میوانداری هەڵبژاردەی ئیسرائیلی کرد.

 

لە ئەنجامدا ئیتاڵیا توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئیسرائیل هێنا.

 

لە تایمی یەکەم لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو هەڵبژاردە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، تا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئیتاڵیا هەژمارکرد و ماتیۆ روتێگی بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد و ئیتاڵیای پێشخست و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایمدا و لە خولەکی 54دا یاریزان لورێنزو گۆڵی دووەمی ئیتاڵیەکانی تۆمارکرد، دوای ئەوە لە خولەکی 66دا موحەممەد ئەبو فانی گۆڵێکی بۆ ئیسرائیل هەژمارکرد،

بەڵام ئیتاڵیا هەرزوو دوای چەند خولەکێک دوو گۆڵی تر لە فراتێسی و لورێنزو تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ، ئیسرائیلش هیچ خاڵێک

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕێکی ئەمریکی: هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاپرسییەکە لەسەر سەروەریی وڵاتەکە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حەشدی شەعبی

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

سەڵاح

مەلا مستەفا بارزانی چاڵنجی هاندەرانی زاخۆی قبوڵکرد و دەنگیدا بە یانەکە

یاسین