zagros news agency

نەیشینزلیگ.. ئەڵمانیا جەنگەکەی بەزەحمەت لە هۆڵەندا بردەوە

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی نەیشنزلیگ، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری هۆلەندای کرد.

 

لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی مانشافت توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە هۆڵەندا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم کوڕانی مانشافت بەتەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی هۆڵەندییەکان، بەڵام گشت هەوڵەکانیان بێسوود بوون و ئەو تایمە هیچ گۆڵێکی تێدا نەبینرا و بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تیمی دووەم،هەردوو هەڵبژاردە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆهەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام تا لە خولەکی 64دا ئەڵمانیا توانی لە رێگای جەیمی لێویڵینگ گۆڵێک تۆماربکات و یارییەکەش تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، ئەڵمانیا بووە خاوەن 10 خاڵ و لە پلەی یەکەمی گرووپەکەی دێت، هۆڵەنداش بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەم لەگەڵ هەنگاریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: زیاتر لە 2500 لوبنانی خاکی عێراقیان بەجێ هێشت

سەڵاح

لە لیستی دەنگدەرانی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2024 ناوی ڕۆناڵدۆ تێدا نەبووە

یاسین

هەولێر… كردنەوەی سەنتەری ناوەندی خانووبەرە

سەڵاح