ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زێلێنسکی: سەربازانی کۆریای باکوور تێکەڵی سەربازنی رووسیا دەبن

سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، رووسیا لە پلانیدایە لە چەند مانگی داهاتوو، ڕاستەوخۆ کۆریای باکوور بهێنێتە نێو شەڕی دژ بە ئۆکرانیا.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکانیان، ڕووسیا لە پلانیدایە لە پاییز و زستانی ئەمساڵ، سەربازانی کۆریای باکوور بهێنێتە پاڵ سوپاکەی و لە شەڕی دژ بە ئۆکرانیا بەکاریان بهێنن.

زێلنستکی ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و پیۆنگیانگ ئەوەندە بەهێزن، نەک تەنیا بە ناردنی چەک بەڵکو، کۆریای باکوور بە ناردنی سەرباز هاوکاریی رووسیا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران سەرما و کەمبوونی وزە بەشێکی زۆری خوێندنگەکانی داخست

یاسین

نزیکەی 100 هەزار کەس لە لوبنان ئاوارەبوون

یاسین

لەم ساڵدا نزیکەی ٢٣ هەزار پەنابەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕیوەنەتەوە بەریتانیا

سەڵاح