zagros news agency

وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند

بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند ڕۆژێك پشووی فەرمیی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/10/2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “بەهۆى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە ڕۆژی 20/10/2024، لە ڕۆژی 19 تاوەكوو 21ی 10ی 2024 كە دەكاتە ڕۆژانی شەممە، یەكشەممە و دووشەممە، لە سەرجەم زانكۆ حكوومی و تایبەتەكان و دامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا، پشووی فەرمی دەبێت.”

ئەمە لە كاتێكدایە، لە قوتابخانە حكوومی و ناحكوومی و نێودەوڵەتییەكان، لە ڕۆژی سێشەممە 15/10/2024، تا ڕۆژی 21/10/2024، پشووی فەرمییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

ئەنجێلینا جۆلی ڕاستگۆیانە لەسەر مردن و پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکانی دەدوێت

ART

ترامپ: ئێران دەبێت پێش ئەوەی درەنگ بێت بە جدی بێتە سەر مێزی دانوستان

یاسین